لیژنەی دەسپاکی لە
پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، ٢٦١ ملیۆن دینار لە کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ دیارنەماوە.
شیرین ئەمین سەرۆکی
لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ ٢٦١
ملیۆن دینار دیارنەماوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دیارنەمانی پارەکە
بەردەوامە.
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی
باسی لەوە کردووە، راگری پێشووی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ به گومانی بەھەدەردانی بڕی
٢٦١ ملیۆن دینار دۆسییهی بۆ كراوهتهوه و رادەستی لیژنەى دهسپاكیی پهرلهمان
کراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەمەبەستی
بەدواداچوون بۆ پرسی دیارنهمانی ئەو بڕە پارەیە له کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ، ئهمڕۆ
شاندێکی لیژنەى دهسپاكیی پهرلهمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی دهۆک
کۆبووەتەوە.
3577 جار خوێندراوەتەوە