دوای ٤٠ ساڵ لە
کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە شوێنە پیرۆزەکانی مەککە لەلایەن "جهيمان
العتيبي" و ٢٠٠ چەکدارەوە و دواتر شەڕی لێسەندنەوەی ئەو شوێنانە ڤیدیۆکەی
بڵاوکرایەوە.
لە ساڵی ١٩٧٩ دا کەسێک بەناوی "جهيمان
العتيبي" لەگەڵ ٢٠٠ چەکداردا لەناو كفن و تابوتی مردوودا چەك دەبنە ریزەكانی
پێشەوەی نوێژی بەیانی حەرەمی مەككە، پاش نیگا ئاڵوگۆڕ كردن كە جفرەی نێوان خۆیان
بووە یاخیبوون رادەگەیەنن و دەست دەگرن بەسەر پیرۆزترین پێگەی ئیسلامدا و جوهەیمان
دەرکەوتنی محەمەدی مەهدی ڕادەگەیەنێت و بەشی زۆری زیارەتكەرەان و نوێژكەران بەبارمەتە
دەگرن.
جوڵانەوە سەربازییەکەی جهيمان العتيبي
و هاوکارانی بەهۆکاری ئەوەبوو کە گوایە محەمەدی مەهدی دەرکەوتووە و ئەوانیش بەشێکن
لە پرۆسەی دەرکەوتنەکە.
لە ماوەی دوو هەفتەدا یاخیبوان
بانگەشەی ڕێرەوەکەی محەمەدی مەهدیان دەکرد و سوپای سعودییەش بە هاوکاری ئوردون و
فەرەنسا و پاکستان بەردەوام بە چەک هەوڵی دەدا یاخیبوەکان یان بکوژێت یان
دەستگیریان بکات.
دەستبەسەرداگرتنی پیرۆزترین ناوچە لە ئیسلامدا،
و بارمەتە گیراوەکان و مردنی دەیان سەرباز و بارمەتە لە ڕووداوەکە بووە ھۆی شۆکبوونی
جیھانی ئیسلامی.
یاخیبوونەکە دوو کەس سەرکردایەتیان دەکرد کە
قەحتانی و جهيمان بوون، ئەوەی یەکەمیان لە
شەڕەکەدا کوژرا و جوهەیمانیش لەگەڵ ٦٧ چەکداری دیکەدا دەستبەسەرکران و دواتر
سەریان لێکرایەوە.
29104 جار خوێندراوەتەوە