چۆن خۆت لە پەتای وەرزی دەپارێزیت؟

KNN : Kurdish News Network
02:10 - 20/11/2019
تەندروستی
+
-

تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بە خۆپاراستنی هاوڵاتیان و نیشانەکانی پەتای وەرزی بڵاوکردۆتەوە داوا دەکات لەکاتی توشبوون بەو پەتایە کەسی توشبوو لە شوێنە قەرەباڵخەکان دوربکەوێتەوە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکردوە نیشانەکانی پەتای وەرزی بریتین لە

بەربونەوەی پلەی گەرمی لەش بە شێوەیەکی کتوپڕ و کۆکە و پژمین و دروستبونی ئازار لە ماسولکە و جومگەکان و هەوکردنی قورگ و ئارەق کردنەوە، زیادبوونی دەردراوی لوت،سەرئێشە و گیژبوون.

هەروەها بۆ خۆپاراستن لە پەتاکە کۆمەڵێک رێنمای بڵاوکردۆتەوە لەوانە

بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ئەنفلۆنزای وەرزی بەبەردەوامی و شوشتنی دەستەکان بە ئاو و سابون،دورکەوتنەوە لە دەست لێدانی راستەوخۆ لە دەموچاو،بەکارنەهێنانی کەلوپەلی کەسی توشبوو بە ئەنفلۆزا، بەکارهێنانی کلێنکس لە کاتی پژمین و کۆکە و دواترفڕێدانی، پاککردنەوەی بەردەوامی شوێنەکان وەک مێز و کورسی دانێشتن، دورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەبالخەکان لە کاتی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزا.

2506 جار خوێندراوەتەوە