بەپەلە

یەکەم ژنی کورد لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژرا

02:23 - 18/11/2019
کوردستان

ئەمڕۆ کچێکی شاری بۆکان لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی سێیەمی ئەو شارەدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

 

بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی نارازی کردووە و پێنج کەس بەرگولـلە کەوتوون کە یەکێکیان کچێکی گەنج بووە.

ئەو کچە کوژراوە ناوی شلێر داودە و لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا بەر گولـلەی هێزە ئەمنییەکان کەوتوون، هاوکات دوو کەس دیکەش لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا بەناوەکانی هیوا و ئیدریس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی سێیەم خەڵکی شاری بۆکان لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین هاتنە سەر شەقامەکان و هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ بە تەقەکردن ڕووبەڕوویان بوونەوە.

چالاکەوانی مافی مرۆڤ دەڵێن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەناوچە کوردییەکان دەستلە خەڵکی ناپارێزن، ئەگەرچی لە شارەکانی دیکەی ئێران کوژراو هەیە، بەڵام بەبەراورد شارە کوردییەکان زۆرترین قوربانی دەدەن.

1506 جار خوێندراوەتەوە