ڤیدیۆ... کەسێک لە کەمپی بەردەرەش خۆی سوتاند

KNN : Kurdish News Network
03:07 - 13/11/2019
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ لە کەمپی بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک مێردمندالێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دواتر لەلایەن خەڵکی ناو کەمپەکەوە کوژێندرایەوە.

 

سەرچاوەیەک لەناو کەمپی بەردەرەش بە دجیتاڵ میدیای KNN ڕاگەیاند، دوای خۆ سوتانی مێرد منداڵەکە لەلایەن خەڵکەوە ڕزگارکراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە".

تا ئێستا پۆلیس و هیچ سەرچاوەیەکی تەندرووستی دهۆک باسی لە باری تەندرووستی و ڕێژەی سوتانی لاشەی گەنجەکە نەکردووە.

بە پێی زانیارییەکان ئەو گەنجە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و تا ئیستا نازاندرێت هۆکاری خۆ سوتانندکەی چییە.

 

3182 جار خوێندراوەتەوە