پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ساتی گیان لە دەستدانی ئامانج بابانی و خێزانەکەی بڵاوکردەوە

02:14 - 13/11/2019
کوردستان

 

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆیەکی نوێی ڕۆژنامەنووس ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بڵاوکردەوە، بە پێی ڤیدیۆکە ئامانج لەگەڵ منداڵەکەی دەچنە ناو ئۆتۆمبیلەکەی لانە محمەمەد و دەرۆن. 

 

 بەپێی گرتەیەکی ڤیدۆی کە پۆلیسی سلێمانی لە کامێراکانی چاودێرییەوە وەریگرتەوە، دەردەکەوێت ئامانج بابانی و منداڵەکەی پێش روداوەکە دەچنە ماجدی مۆڵ،و ئامانج کەلوپەل بۆ منداڵەکەی دەکرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت بەڵگەکەنمان  حاشا هەڵنەگرە و روداوەکە خۆ کوژییە.

 

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەتا بەشێک لە بەڵگەکانمان خستەرو، بەڵام هەندێک لەکەناڵەکان بەردەوام بون لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو، بۆیە ئێستا بە ڤیدیۆ روداوەکە دەسەلمێنین.

 

بەپێی ڤیدیۆکە، ئامانج بابانی دوای دەرچونی لە بازاڕی ماجیدی مۆڵ دەچیتەوە شوقەکەی لە رۆژ سیتی، و پاشان دەچێتە لای ماڵی باوکی لانە محەمەد.

 

دواتریش لانە محەمەد بە ئۆتۆمبیلەکەی دێت بەشوێنیاندا و پێکەوە دەڕۆن.

 

بەڵام دواتر لای تێرمیناڵی شارەزور لە نزیک بەنزیخانەیەک ئۆتۆمبیلەکە روداوێک روو دەدات، بەڵام لە ڤیدۆکەدا دیار نیە روداوەکە چیە.

شەوی 16 ی ئۆکتۆبەر، ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری ومنداڵەکەیان، لە روداوێکدا گیانیان لەدەستدا، پۆلیس  و ئاسایشی سلێمانی دەڵێن روداوکە خۆ کوژی بووە . 

45098 جار خوێندراوەتەوە