ئەمڕۆ لە کەرتی غەزەوە زیاد لە ٢٠٠ موشەک
ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە و بەپێی زانیارییەکان چەند کەسێک لە بۆردوومانەکاندا
برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکەدا دەڵێت لە
پەرچەکرداری ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کراون چەندین پێگە و بارەگای
گروپی چەکداری جیهادی ئیسلامی فەلەستینیان بۆردومانکردووە.
ئەمڕۆ لە بۆردوومانێکی
سوپای ئیسرائیلدا بۆ کەرتی غەزە یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی چەکداری جیهانی
ئیسلامی و خێزانەکەی کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت بەشێک لەو موشەکانەی
ئاڕاستە کراون لەلایەن سیستمی بەرگری ئەو وڵاتەوە ڕێگری لێکراوە، بەڵام بەشێکیشیان
چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج.
12225 جار خوێندراوەتەوە