ڤیدیۆ... لەکاتی بەردبارانکردنەکەدا ئۆتۆمبیلێکی تورکی دای لە گەنجێکی کورد و کوشتی

KNN : Kurdish News Network
04:21 - 08/11/2019
کوردستان
+
-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی هابەوبەشی ڕوسیا و تورکیا لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو و هاوڵاتیان ناڕەزایەتیان دەربڕی، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تورکی دای لە گەنجێکی کورد و کوشتی.

 

لەسەر ڕووداوەکە مستەفا بالی، وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاندووە "ئێمە ئۆباڵی خوێنی ئەو گەنجە دەخەینە ئەستۆی هێزەکانی ڕوسیا، چونکە بە ئێمەیان وتبوو کە هەسەدە لە ناوچەکە نەمێنێت کەس ناکوژرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو گەنجە خەڵکی گوندێکی نزیک قامشلۆیە و لەکاتی ناڕەزایەتی دەربڕین لە گەڕانی هاوبەشی ڕوسیا و تورکیا برینداربووە و پاشان مردووە، هەروەها چەند کەسێکی دیکەش لەوێدا بە سوکی برینداربوون.

9910 جار خوێندراوەتەوە