ڤیدیۆ... پێشانگایەک بۆ خانمە دەستڕەنگینەکان لە سلێمانی کرایەوە

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 07/11/2019
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ لە پێشانگاکەدا لە شاری سلێمانی بۆ خانمانی دەسرەنگین  کرایەوە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، ١٦ خانمی دەستڕەنگین بەشدارن و تیایدا ئەو بەرھەمانە نیشان دەدەن کە لەماڵەوە درووستیان کردوون.

 

سەرپەرشتیاری پێشانگاکە، سیڤان شۆرش لە بارەی پێشانگاکەوە دەڵێت'' لەپێشانگاکەدا کۆمەڵێک بابەت نمایش کراون، لەوانە دەستبەند ، جوانکاری خانمان، کڵاوو جلوبەرگ ، ملوانکە، جلی کوردی و کۆمەڵێک کاڵای کەلەپووری جوان".

 

لە بارەی ئامانجی کردنەوەی پێشانگاکە، سیڤان دەڵێت''ئەم خانمانە بە لێھاتوویی و تواناو سەلیقەی خۆیان کار دەکەن، بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، دواتر ئامانجمان سەرقاڵ کردنی ژنانە بە کارێکی بەسوودەوە لەبری بێکاری، بەداخەوە ئێمە ھەموومان لەماڵەوەین و سەرقاڵی ھیچ شتێکی بەسوود نابین، ھەندێکمان زانکۆمان تەواو کردووە و لەماڵەوە کارمان نیيە. بۆیە باشترە سەرقاڵی کارێکی وابین و بژێوی ژیانیشمان دابین دەکات".

852 جار خوێندراوەتەوە