فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات
داوایەک ئاڕاستەی ڕوسیا و ئەمریکا دەکات و دەڵێت هیوادارە ئەو دوو وڵاتە روسیا و ئەمریکا پابەند
بن بە بەڵێنەكانیان و رێگری بكەن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكانی سەری كانی و گرێ
سپی.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى
دیموکرات هەسەدە لە تویتێکدا رایگەیاند، " هەردوو بەڕێز بینس و پۆمپیۆ جەختیان
لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەرماڵی خۆیان كردۆتەوە بە بێ ئەوەی تووشی ناڕەحەتی بكرێن
لەلایەن چەكدارە توندڕەوەكانەوە".
مەزڵوم کۆبانێ دەشڵێت، چاوەڕێی ئەو بەڵێنانەین
تا لەلایەن ئەمریکا و روسیاوە بهێنرێنە دی و هیوادارن ئەو دوو
وڵاتە پابەندی بەڵێنەکانیان بن.
پیشتریش هەسەدە هۆشداریدابوو کە تورکیا دەیەوێت خێزانی گرووپە
جیهادییەکانی سوریا و وڵاتانی تاجیک و چینی ئیغوری لە سەرێکانێ و گرێ سپی
نیشتەجێبکات.
4282 جار خوێندراوەتەوە