سەرۆکی فراکسیۆنی
گۆڕان ڕایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیان کردووە و یەکێک لەو پرسانەی
گفتوگۆیان لەسەر کردووە پرسی دابەشکردنی نەوتی سپی و بڕی ئەو ٥٣ هەزار دینارەیە کە
لە هاوڵاتیان دەسێندرێت.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا لەناوچە سنوورییەکانەوە دەستیپێکردووە و
ئەمڕۆش لە قەزای سۆران و ناحیەی سیدەکان نەوت دابەشکراوە.
عەلی حەمە ساڵح،
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە " حکومه‌تی عێراق
٥٠ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی کوردستان دابینکردوه به‌شی ته‌نیا ٢٥٪ هه‌رێمی
کوردستان ده‌کات، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم خۆی ٧٥٪ ه‌که‌ی دیکه دابین بکات، به‌ڵام
پاش به‌دواداچونمان لە‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاره‌ی پێویست
دابینده‌کرێت بۆ نه‌وتی سپی ماڵان".
وتوشیەتی "-دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی، له عێراقه‌وه به ٣٠ هه‌زار دینار ده‌درێت،
نابێت لێره به ٥٣ هه‌زار دابه‌شبکرێت، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند به‌دواداچون
ده‌که‌ین و ڕێگا به‌و کاره ناده‌ین".
حکومەتی هەرێم دابەشکردنی نەوتی لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێکردووە
و بۆهەر بەرمیلێک بڕی ٥٣ هەزار دینار لە هاوڵاتی وەردەگیرێت.
2665 جار خوێندراوەتەوە