تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

KNN : Kurdish News Network
02:00 - 07/11/2019
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی کاری چاکسازیی، بۆ ماوەیەکی کاتیی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، "ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکەین کە رۆژی یەکشەممە واتە بەرواری 10.11.2019 تونێلی پێشڕەو لەکاتژمێر (٩) ی بەیانی بۆ (١٢) ی نیوەڕۆ دادەخرێت بەمەبەستی چاکسازی کردن لە تونێلەکەدا."

تونێلی پێشڕەو شاری سلێمانی و ناحیەی سیتەک پێکەوە دەبەستێتەوە و رێگایەکی سەرەکیی سلێمانی – شارباژێڕە.

1442 جار خوێندراوەتەوە