سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم روونکردنەوە
لەبارەی راگرتنی کاتیی مۆڵەتی خوێندن دەدات و دەڵێت، خوێندن لە زانکۆکانی کوردستان
و ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە لە سکۆلەرشیپی وڵاتانیان وەرگرتووە.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "پرسیارێکی زۆرم بۆ هاتووە بە تایبەتی
لە یەکەمەکانەوە لەسەر نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۸٥۸۲ لە ۲۷ـ۱٠ـ۲٠۱۹ تایبەت بە ڕاگرتنی
کاتیی پێدانی مۆڵەتی خوێندن تا دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی."
روونیشیکردووەتەوە، "ئەم بابەتە دوێنێ بە
نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ دیوان ژمارە ۹۳۸۸ لە ڕۆژی ٦ـ۱۱ـ۲٠۱۹ ڕێکخراوەتەوە
کە ئەم ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی
(زمالة) ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە، و ئەو مۆڵەتانە بەدەرکراون لە ڕاگرتن وبەردەوام
دەبن بە مەرجێک بە گوێرەی یاسا وپێوەرە کارپێکراوەکان بن."
978 جار خوێندراوەتەوە