سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەت
دەستلەکاربکێشێتەوە ئەوا حکومەتێکی کاربەڕێکەر شوێنی دەگرێتەوە، ئەوەش بۆشای
درووستدەکات و خزمەت بە هیچ شتێک ناکات.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە
وتارێکدا ڕایگەیاند "من ئامادەم دەستلەکاربکێشمەوە، بەڵام ئەوە بە پەلەل
پەلناکرێت و ناکرێت لەیەک کاتدا لەم دۆخە ئاڵۆزەدا سوپا بێ فەرماندەی هێزە
چەکدارەکان بمێنێتەوە و وڵات نە حکومەتی هەبێت و نە ئەنجوومەنی وەزیرانێک بۆ
ڕاییکردنی کارەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد " هەموای دەستوور دەرکرێت
و سیستمی وڵات بە تەواوی دەبێت بگۆڕدرێت، تاکە چارەسەر هەمواری دەستوور و
چارەسەکردنی کێشەکانە لەڕێگای دەستوورەوە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد " گوشاری
خۆپیشاندەران وایکرد کە ئەو پڕۆژانەی دواخرابوون، پێشبخرێن، و خۆپیشاندانەکان بە
ئاڕاستەی ڕاستن، بەڵام نابێت ڕوی راستی خۆپیشاندەران بۆ کاری تێکدەرانە و بەمەبەست
بەکاربهێندرێت".
عادل عەبدولمەهدی دەشڵێت " خۆپیشاندانەکان
هەڵە کەڵەکەبووەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣ی دەرخست، ئێستا خۆپیشاندانەکان بە ئاراستەیەکى
دروستدا دەڕۆن و زیانگەیاندن بە کەرتى نەوت داواکارى خۆپیشاندەران دابین ناکات".
1420 جار خوێندراوەتەوە