دوای کۆبوونەوەی
لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق لەسەر ٥ خاڵ ڕێککەوتوون کە
پەیوەندی بە دەستوور و گوەزەرانی خەڵک و هەڵبژاردنی پێشوەختەوە هەیە.
سەرچاوەیەکی
ئاگادار بە سایتی "المسلة"ی راگەیاندووە "سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان
لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەتەوە و لەسەر ئەو پێنج خاڵە
ڕێککەوتوون کە نزیکە لەو بڕیارانەی پێشتر پەرلەمان پەسەندی کردبوو".
ئەو سەرکردانەی
بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە (هادی عامری، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، فالح فه‌یاز،
نوری مالكی و ره‌شید عه‌زاوی)بوون
لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق.
خاڵە
پەسەنکراوەکان بەم شێوەیەیە
یەکەم: هه‌مواركردنی پێویستی ده‌ستوور.
دووەم: هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
سێیەم: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
چوارەم: چاكسازیی به‌په‌له كه ژیانی خه‌ڵك بگۆڕێت.
پێنجەم: پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌ران.
9056 جار خوێندراوەتەوە