بڕیارە ئەمڕۆ، محەمەد
حەمید، منداڵە بریندارەكەی رۆژئاوای كوردستان، بۆ چارەسەر رەوانەی وڵاتی فەڕەنسا
بکرێت.
محەمەد حەمید، یەکێکە
لە بریندارانی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و بەهۆی بەکارهێنانی چەکی
قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە برینداربووە و لە ماوەی رابردوودا بەمەستی چارەسەر هێنرایە
هەولێر، بەڵام بەهۆی زۆری برینەکەیەوە ڕەوانەی وڵاتی فەڕەنسا دەکرێت.
لە ماوەی رابردووش‌دا ئاژانسی
هاوار له رۆژئاوای كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌ك و به‌ڵگه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە
كه تیایدا چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نی هه‌موو جه‌سته‌یان سوتاوه و ده‌ڵێن: ئه‌و چه‌كه‌ی
سوپای توركیا ناوچه‌كه‌ی ئه‌وانی پێ بۆمباران كردووه وه‌كو چه‌كه‌كانی دیكه نه‌بووه
و له دورییه‌كی زۆره‌وه خه‌ڵكی سوتاندووه.
به‌كارهێنانی چه‌كی فۆسفۆری، یه‌كێكه له چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له جیهاندا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ختی دژایه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كانه ده‌كات له شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا، به‌و پێیه‌ی چه‌كێكی كۆكوژه و جیاوازی له‌نێوان كه‌سانی مه‌ده‌نی و چه‌كداردا ناكات و ده‌یان كاریگه‌ریی ژینگه‌یی له سه‌ر خاك به‌جێ ده‌هێڵێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین زیانی دیكه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی ٩ی مانگ، تورکیا هێرشی زەمینی و ئاسمانی سەر رۆژئاوای کوردستانی دەستپێکرد و دوای ١٢ رۆژ لە بەرگری سەخت، بەهۆی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا ئاگربەست راگەیاندرا بەڵام لە هێرشەکاندا تورکیا بە سەختی ناوچە کوردییەکانی سەر سنوری بۆردومان دەکرد و چەندی هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
2339 جار خوێندراوەتەوە