ڤیدیۆ... لە هەولێریش هێزە کشاوەکەی ئەمریکا بەردباران کران

KNN : Kurdish News Network
04:03 - 21/10/2019
کوردستان
+
-

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەردبارانکردنیان لە قامشلۆ، لە قەزای خەباتیش لە هەولێر لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە بەردبارانکران.

 

ئەمڕۆ ٢١یتشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە قامشلۆوە کشانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەکاتی گەشتنیان بە قەزای خەبات لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە وەک ناڕەزایەتی لە "پشت خاڵیکردنی کورد" بەردبارانکران.


ئەوە لەکاتێکدایە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و وەکو کاردانەوەیەک هاوڵاتییان لە قامیشلۆ، کاروانی ئۆتۆمبێلی سەربازەکانی ئەمریکایان لە کاتی کشانەوەدا بەردباران کرد.

 رۆژی ٧ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکای لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی ناوخۆی و دەرەوەی لێکەوتەوە، دواتر لە ٩ی مانگ، تورکیا هێرشی سەر رۆژئاوای دەستپێکرد.

15299 جار خوێندراوەتەوە