زۆرجار زانینی نیشانە سەرەتاییەکانی
توشبوون بە نەخۆشییەکان گرنگ و یارمەتی کەسی توشبوو دەدەن زووتر نەخۆشییەکە
چارەسەر بکات، ئێمە چەند نیشانەیەکی سەرەتایی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە
رووندەکەینەوە.
لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەڕی هێڵس
تۆک بڵاویکردووەتەوە، زۆرکات نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە سوکن و بەردەوامن،
بەڵام بە تێپەڕبوونی کات نیشانەکان توندتردەبن، بەڵام لە دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی
ڕیخۆڵە بوونی خوێنە لە کۆمدا.
دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە:
١. دابەزینی کێشی لەش بەبێ هۆ.
٢. بوونی خوێن لە پیسایدا
٣. کەمخوێنی
٤. ماندوێتی زۆر بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو
٥. بوونی ئازار و ئاوساوی و بێزاری لە کاتی
نانخواردندا
٦. بوونی ئازار لە گەدەدا
هەرچەندە هەندێک لە نیشانەکان هاوشێوەی نیشانەی
کۆمەڵێک نەخۆشی دیکەن، بەڵام لەکاتی دەرکەوتنیان باشترە سەردانی پزیشک بکرێت، تا
چارەسەری پێشوەختە وەربگیرێت.
4642 جار خوێندراوەتەوە