سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
06:40 - 12/10/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی یەکشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە، موچەى  وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.


 
19369 جار خوێندراوەتەوە