سەرۆک وەزیرانی عێراق
ڕیگەیاند، وەک ڕێزگرتنێک لە قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی عێراق سێ ڕۆژ
ماتەمینی ڕادەگەیەندرێت.
تەلەفزیۆنی فەڕمی عێراقی، ئاماژەی بەوەکردووە و
بە فەرمانی سەرۆک وەزیران لە سبەی پێنجشەممەوە ماتەمینی گشتی لە عێراقدا
ڕادەگەیەندرێت تا ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو.
خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی تری ناوەڕاست
و خوارووی عێراق کە ماوەی ھەفتەیەکی خایاند و گرژی و ئاڵۆزی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا،
نزیکەی ١٢٠ کوژراو و زیاتر لە شەش ھەزار برینداری لێکەوتەوە.
حکوومەتی عێراقی دانی نا بەوەی کە ھێزی دژی خۆپیشاندەران
بەکارھێناوە ، بەڵێنی ئەوەشیدا کە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرس بوون لە
تووندوتیژییەکان.
2839 جار خوێندراوەتەوە