خۆبەڕیوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حاڵەتی
ئامادەباشی ڕاگەیاندووە و داوا لەهەموو پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا دەکات بە ئەرکی خۆیان
هەڵبسن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە بەرزبوونەوەی
ئاستی هەڕەشەکان و هێرشە سەربازییەکانی سوپای دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانیان بە
ناوی 'سوپای نیشتمانی سوریا' بۆ هێرشکردنەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەک بەڕێوەبەری
باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ سێ ڕۆژ دۆخی سەفەربەری (ئامادەباشی) ڕادەگەینین، هەروەها
داوا لە هەموو بەڕێوەبەری، ڕێکخراوەکان و گەلی هەموو پێکهاتەکان دەکەین کە، ڕوو لە
ناوچە سنوورییەکان بکەن، تا ئەرکە ئەخلاقییەکانییان جێبەجێی بکەن و لەم ساتە هەستیار
و مێژووییانەدا، بەرخۆدانی خۆیان پەیڕەو بکەن".
ڕاگەیندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بەرپرسیارێتی
ئەو ڕووداوانە لە ئەستۆی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ڕێکخراوەکانی، دەوڵەتی ئەمریکا،
یەکێتی ئەوروپا، ڕوسیا، هەموو دەوڵەت و دامەزراوەکانی خاوەن بڕیار و کاریگەرن لە
سوریا، پێویستە ئەو ڕێکخراو و دەوڵەتانە، ئەرکی ئەخلاقی و ویژدانی خۆیان جێبەجێ بکەن
تا کارەساتێکی مرۆیی کە زیان دەگەینێت بە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوونەدات".
1251 جار خوێندراوەتەوە