ترەمپ پشتگیری تورکیا دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:50 - 08/10/2019
جیهان
+
-

لە نوێترین هەڵوێستدا دۆناڵد ترەمپ تورکیای بە هاوبەشێکی گرنگ ناساند و کاتی سەردانکردنی ئەردۆغانی بۆ ئەو وڵاتە ئاشکراکرد.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "زۆرکەس بیریان چووە کە تورکیا هاوبەشێکی گرنگی بازرگانی ئەمریکایە، لە راستیدا ئەوان هاوبەشێکی راستەقینەن لە دروستکردنی فرۆکەی ئێف- 35، کارکردن لەگەڵیان زۆر باش دەبێت و ئەوان هاوکارییان کردین رۆحی چەندین کەس لە پارێزگای ئیدلیب بپارێزین.

تره‌مپ رایگەیاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا له‌ ١٣ی تشرینی دووه‌مدا، سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.

 

ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، دوێنێ رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند "پێشتر ئه‌وه‌م راگه‌یاندووه‌ و دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌گه‌ر توركیا كارێك بكات، کە لە سنوور دەربچێت، ئەوا ئابوورییەکەی وێراندەکەم "کە پێشتریش کردوومە".

 

دوای ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر رۆژئاوای کوردستان، دوێنێ دووشەممە، ئەمریکا هێزەکانی لە دوو خاڵی ناوچەی ئارام لە حەسەکەی سەر بە کانتۆنی جەزیرە و تەل ئەبیەز لە رۆژئاوای کوردستان کشاندەوە.

هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری تورکیا و رۆژئاوای کوردستان دەکشێنێتەوە و رێزیان لە پابەندبوونی خۆیان نەگرت و بە دوو دڵییەوە چاودێری بارودۆخی ناوچەکە دەکەن.

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، تورکیا ئامادەکاری بۆ هێرشی سەر رۆژهەڵاتی فورات کردووە و لە کاتی هێرشەکاندا بە بێ دوو دڵی پارێزگاریی لە خۆیان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی لەسەر ئۆپراسۆنی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا " رۆژئاوای کوردستان" دەربڕیوە و بەمزوانە هێزەکانی تورکیا هێرش دەکەنەسەر ناوچەکە

6486 جار خوێندراوەتەوە