بەپێی لیستی نوێی موچەی
وەزارەتی دارایی، سبەی سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى یەکەکانی حەفتا و هەشتا
و لیواکانی وەزارەتی پشمەرگە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی
دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە، موچەى یەکەکانی حەفتا و هەشتا و لیواکانی
وەزارەتی پشمەرگە دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ
حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە
بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.
20719 جار خوێندراوەتەوە