ئەمڕۆ پاسێكی قوتابیان لە رێگای دوكان - سلێمانی،
لە نزیك گوندی کۆتەڵ وەرگەڕا و بەهۆیەوە خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و ١٣ی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن راگەیاند،
پاسێکی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان وەرگەڕاوە و جگە لە مردنی کچە خوێندکارێک،
١٣ی دیکە برینداربوون و لە ئێستادا بریندارەکان رەوانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی
کراون.
بەپێی زانیارییەکان ئەو پاسە ڕۆژانە خوێندکارانی پەیمانگای پیرەمەگرونی
گواستەوەتەوە.

27554 جار خوێندراوەتەوە