سەرۆکی پەرلەمانی
عێراق لە وتارێکدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە ڕایگەیاند، حکومەت بە خێرایی کار
لەسەر نەهێشتنی بێکاری و دامەزراندن دەکات.
محەمەد حەلبوسی، لە
تارەکەیدا وتی "لەگەڵ وەزیری كار و پارێزگاری بانكی مەركەزیدا
ڕێكارەكانمان دیاری كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاری و دامەزراندنی خاوەن بڕوانامەكان".
ئاماژەی بەوەشکرد، گوێ لە تەواوی
داواکارییەکانی خۆپیشاندەران گیراوە و بەباشی وردبینی دەکرێت و کار لەسەر خواستی
خەڵک دەکرێت.
خۆپیشاندان چەندین ڕۆژە لە شارەکانی عێراق
بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە چوار هەزار کەسی
دیکەش برینداربوون، لەدوای ئەم ئاڵۆزیانە بەمەبەستی رازیکردنی خۆپیشاندەران و هێوردکردنەوەی
دۆخی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد و بڕیاریدا
موچەی مانگانە بداتە بێکاران و ١٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستبکات و ١٧ هەزار
زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکات.
1295 جار خوێندراوەتەوە