ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
به‌غدا، به‌كۆی ده‌نگ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فه‌لاح جه‌زائری، پارێزگاری به‌غدای له پۆسته‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.
كه‌ناڵی فه‌رمیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، دەستلەکارکێشانەوەی فەلاح جەزایری، پارێزگاری ئەو شارە پەسەندکراوە.
ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لە 58 ئەندام پێکدێت ماوەی پێنج رۆژ دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری نوێ دیارکردووە.
فه‌لاح جه‌زائری، پارێزگاری پێشووی بەغدا، سه‌ربه
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كات.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دژ بە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان شاری بەغدا و چەند شارێكی باشوری عێراقی گرتەوە و تاوەکو ئێستە بەردەوامە، لە خۆپیشاندانەکاندا ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا روویدا و بە هۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ كەس كوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەمەبەستی رازیکردنی خۆپیشاندەران و هێوردکردنەوەی دۆخی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، چەند بڕیارێکی دەرکرد و بڕیاریدا موچەی مانگانە بداتە بێکاران و ١٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستبکات و ١٧ هەزار زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکات.
907 جار خوێندراوەتەوە