کەسوکاری ئەو خێزانە پێنج
کەسییەی کە لە هەولێر کوژران لە کاتی گەشتنەوەی تەرمەکان لە رۆژئاوای کوردستان
رایانگەیاند، کێشەکە لەسەر هەزار دۆلاربووە.
مامی منداڵە کوژراوەکان رایگەیاند، کێشەی نێوان خێزانە کوژراوەکە و تۆمەتبار لەسەر هەزار دۆلاری ئەمریکی
بووە، سەرەڕای ئەوەی ناهەقی بەرامبەرکردوون هەموو ئەندامانی خێزانەکەشی کوشتووە.
روونیشیکردەوە، برا
کوژراوەکەی خانوویەکی کڕیوە لە کەسێک کە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لە نێوانیان بووە، دواتر براکەی
بەهۆی بوونی کێشە لە خانووەکەدا پەشیمانبووەتەوە و خانووەکەی نەکڕیوە و بڕی ٢٥٠٠
دۆلاری لەی هاورێی تۆمەتبار ماوە بیداتەوە، دواتر تۆمەتبارەکە بڕی ١٥٠٠ دۆلار دەداتەوە و بڕی
١٠٠٠ دۆلاری لا دەمێنێت نایداتەوە و لەسەر ئەو ١٠٠٠ دۆلارە "١٠ وەرەقە" براکەی کوژراوە.
شه‌وی 3/10/2019، لە
گوندی پیرڕەشی نزیکی هەولێر، خێزانێکی پێنج کەسی، خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان کە پێكهاتبون
له باوک و دایک و سێ منداڵ (دوو کوڕ و کچێک) کوژران، ئەو خێزانە ماوەی ساڵێکە
هاتوونەتە گوندی پیرڕەش و پیاوەکە وەستای کاشی بووە.
پۆلیس چۆن تۆمەتبارانی
سەرەکی رووداوەکەی دۆزیوەتەوە؟
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت،
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی
تۆمەتبارانی رووداوەکە سودیان لە کامێرای چاودێری وەرگرتووە و دوای لێکۆڵینەوە
توانراوە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیربکەن و سەرەتا نکۆڵی لە رووداوەکە
کردووە بەڵام دواتر بە بەڵگەی ڤیدیۆی سەلمێنراوە و کامێراکانی چاودێری رۆڵێکی گەورەیان
لە ئاشکراکردنی بکەرانی رووداوەکە هەبووە.
تۆمەتبارانی سەرەکی
رووداوەکە کێن و پێشتر ئەو خێزانەیان ناسیوە؟
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،
ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه زۆر تێكه‌ڵی خێزانه‌كه بووه و رۆژانه
هاتوچۆی كردوون و له‌سه‌ر خواستی خۆیان سواری سه‌یاره‌كه‌ی بون و بۆ پیاسه رۆیشتون
و له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون، كه دیارترینیان (فه‌ره‌یدون
كه‌ریم ره‌مه‌زان)ە و دوای دەستگیرکردنی دانی به تاوانه‌كه‌دا ناوە.
تاوانەکە لە کوێ ئەنجامدراوە؟
پۆلیسی هەولێر له‌باره‌ی
شوێنی ئه‌نجامدانی توانه‌كه‌وە رایگەیاند، "تاوانه‌كه له‌ناو ئه‌و باخچه‌یه‌دا
ئه‌نجامدراوه كه فه‌ره‌یدون كه‌ریم سه‌رپه‌رشتی كردووه".
تاوانەکە چۆن ئەنجامدراوە؟
بەپێی وتەی پۆلیسی هەولێر،"تاوانبار
(فریدون کریم رمضان) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به
گوللـه کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ
منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ)".
34098 جار خوێندراوەتەوە