ڤیدیۆ.. لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما وەرزی كڕینی فەرش دەستپێدەكات

09:01 - 24/09/2019
هەمەڕەنگ

 
 لەگەڵ كۆتاییهاتنی وەرزی گەرماو دەستپێكردنی وەرزی پایز, خواست لەسەر فەرش زیادی كردوە , بەگوێرەی داتاكان، ساڵانە بە بەهای نزیكەی یەك ملیار دۆلار فەرش و مۆكێت لە وڵاتی توركیا و ئێران و چینەوە هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێن و لە هەرێمی كوردستانیش تەنها یەك كارگەی بەرهەمهێنانی فەرش هەیە  بەڵام بەهۆی كەمیی باج لەسەر هاوردەكردنی فەرشی دەرەوە، بەرهەمی ناوخۆ توانای ڕكابەریكردنی بەرهەمی دەرەوەی نییە .
 
 
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز‌و دابەزینی پلەكانی گەرما، وەرزی فرۆشتنی فەرش و مۆكێت لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.  
 

ساڵانی ڕابردوو فەرش و مۆكێتی ئیماراتی و ئوردنی و چیكی و سعودی، زیاتر خواستیان لەسەر بوو، بەڵام ئەمساڵا فەرش و مۆكێتی توركی و ئێرانی زۆرترین خواستیان لەسەرە 
 

بەگوێرەی داتاكان، ساڵانە بە بەهای نزیكەی یەك ملیار دۆلار فەرش و مۆكێت لە وڵاتی توركیا و ئێران و چینەوە هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێن، بەجۆرێك ساڵی ڕابردوو زۆربەی بەرهەمی مۆكێتی كارگەكانی وڵاتی توركیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بوە، وەك بازرگانەكان دەڵێن، فەرشی ئێرانی و مۆكێتی توركی بازاڕی فەرشیان قۆرخ كردووە 
 

تەنها لەماوەی  ساڵی ڕابردودا، لە توركیاوە بە بەهای زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار مۆكێت‌و لە ئێرانەوە بە بەهای زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار فەرش و لە وڵاتی چینیشەوە، بە بەهای نزیكەی 11 ملیۆن دۆلار فەرش و مۆكێت هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان كراون، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان، تەنها یەك كارگەی بەرهەمهێنانی فەرش و مۆكێت هەیە‌و بەڵام بەهۆی كەمیی باج لەسەر هاوردەكردنی فەرش و مۆكێت، بەرهەمی ناوخۆ توانای ڕكابەریكردنی بەرهەمی دەرەوەی نییە.

603 جار خوێندراوەتەوە