پۆلیسی گەرمیان
ڕایگەیاند، پاش کەوتنەوەی ئاگر لە شاخی خۆشک و سوتانی ڕووبەڕێکی زۆر لە پوش و
پاوان و دارەکانی ناوچەکە کەسێک دەستگیرکراوە کە دانی بە تاوانەکەدا ناوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان " دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، لێکۆڵینەوەکان
لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش هاوڵاتیەک دەستگیرکرا کە هەستابوو بەو تاوانە ".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا ئەو کەسە دانی بە تاوانەکەیدا
ناوە و بە فەرمانی دادوەر بەمادەی ( ٤۲ ) ی پاراستنی ژینگە بـەند کراوە و دوای لێکۆڵینەوەکان تاوانبار دانی بەوەدا
ناوە کە کەسێکی تر بەشدارە لەم تاوانەی کە کردویەتی و کەسی دووەم بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە
فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە ".
680 جار خوێندراوەتەوە