هه‌رێم؛ یه‌ك ملیۆن و 721 هه‌زارو 976 قوتابی به‌شداریی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن
حكومه‌ت پلانی هه‌یه مانگانه ملیارونیوێك ته‌رخان بكات بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده
پارێزگای هه‌ولێر؛ 523 قوتابخانه دوو ده‌وامن
سلێمانی؛ 436 قوتابخانه دوو ده‌وامن‌و 20 قوتابخانه سێ ده‌وامن
دهۆك؛ 20%ی قوتابخانه‌كان دوو ده‌وامی‌و سێ ده‌وامین
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی ساڵی 2019 بۆ 2020 قه‌یرانی كه‌می بیناو زۆری ڕۆێژه‌ی خوێندكاران وه‌ك یه‌كه‌مین گرفتی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن سه‌رلیان هه‌ڵدا، به‌پێی به‌دواداچونی KNN، له سلێمانی 40% قوتابخانه‌كان دوده‌وامی و سێ ده‌وامین‌و له هه‌ولێر له 60 % دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی‌و له دهۆك له 20 % دوده‌وامی و سێ ده‌وامین.
ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر، زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ، له لایه‌ن دایكی شه‌هیدێكه‌وه لێ درا.
زۆرن ئه‌و كێشانه‌ی ساڵانه به‌رۆكی پرۆسه‌ی خوێندن و كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كان به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه كه‌میی بینای خوێندنگه‌كانن.
پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی 2019 بۆ 2020
115 پانزه هه‌زار و 239 مامۆستا هه‌یه
یه‌ك ملیۆن و 721 هه‌زار و 976 قوتابی هه‌یه
حه‌وت هه‌زارو شه‌شسه‌د و سیانزه هه‌زار خوێندنگا هه‌یه
له پارێزگای هه‌ولێر:
1636 قوتابخانه یه‌ك ده‌وامن
523 قوتابخانه دوو ده‌وامن
پارێزگای سلێمانی
1270 قوتابخانه یه‌ك ده‌وامن
436 قوتابخانه دوو ده‌وامن
20 قوتابخانه سێ ده‌وامن
پارێزگای دهۆك:
604 ناوه‌ندی خوێندن هه‌یه
93 قوتابخانه دووده‌وامی و سێده‌وامی هه‌یه
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده ده‌لێت، ساڵانه سلێمانی پێویستی به دروستكردنی په‌نجا بینای نوێی خوێندن هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێت: به‌شێكی زۆری كێشه‌كان په‌روه‌رده، كه‌میی بینایه كه زیانی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن هه‌یه.
مانگانه حكومه‌ت پلانی هه‌یه ملیارونیوێك ته‌رخان بكات بۆ ته‌واوكردنی بیناكان‌و كه‌رتی په‌روه‌رده، له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر چوار ساڵ جارێك 300 خوێندنگا دروست بكرێت، ئه‌و كات قه‌یرانی كه‌میی خوێندنگا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
2985 جار خوێندراوەتەوە