فەیسبوک ئامێری Portal TV ی ناساند
رۆژی 18/9/2019، كۆمپانیای فه‌یسبوك نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌جیهان ناساند به‌ناوی (پۆرتاڵ تی ڤی) كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گۆڕانكاریی گه‌وره له‌بواری سۆشیاڵ میدیا و به‌شداری خه‌ڵك له به‌رنامه جۆراوجۆره‌كان دروست بكات.
ئامێری (پۆرتاڵ تی ڤی- Portal TV)ی به‌شێوه‌یه‌ك پرۆگرامسازی و دیزاینی بۆ كراوه كه شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن له‌گه‌ڵ پلاتفۆرمه جیایاكانی (فه‌یسبوك و وه‌تسئه‌پ و ماسنجه‌ر) پێكه‌وه گرێده‌داته‌وه و به كواڵیتییه‌كی باشتر ڤیدیۆ و ده‌نگ ده‌گوازێته‌وه.
ئەم ئامێرە بە دوو شێوە دەستدەکەوێت؛ ١٠ ئینج و ٨ ئینج بە ناوی Mini Portal و بڕیارە لە 5/11/2019 بە نرخی ١٤٩$ بكه‌وێته بازاڕه‌وه.

بڕوانه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی فه‌یسبوك له‌م ڤیدیۆیه‌دا:
کاتێک بەکارهێنەر پەیوەندی بکات تەنیا لە ڕێگەی وتنی "Hi Portal" ئامێرە دەنگیەکان دەکەونەکار و دواتر ناوی ئەو کەسە دەڵێیت کە دەتەوێت پەیوەندیەکەی لەگەڵدا بکەیت، بەڵام قۆناغی ئێستادا، ئەم ئامێرە تەنها لە زمانی ئینگلیزی تێدەگات.
جگە لەمانە، ئەم ئامێرە ڤیدیۆکان چاته راسته‌وخۆكان بە کواڵیتی به‌رز و بە چەندین فیلتەری جۆراوجۆر دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران.

یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پۆرتاڵ تی ڤی، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن كاتێك ته‌ماشای ته‌له‌فیزیۆن ده‌كه‌ن، به (په‌نجه‌ره‌یه‌ك – ویندۆیه‌ك)ی بچوك ڤیدیۆچات له‌گه‌ڵ کەسێکی دیکە ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی دایكان وباوكان ده‌دات كاتێك له ژوره‌كانی خۆیان ده‌ڕواننه ته‌له‌فیزیۆن، چاودێری ژوری منداڵه‌كانیان بكه‌ن و ئاگاداریان بن.
هه‌ر به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ئاماژه‌پێكراو، دوو کەس لە یەک کاتدا، دەتوانن ته‌ماشای یاری یان هەمان فیلم بکەن، له‌هه‌مان كاتدا بینه‌ری یه‌كتریش بن...
1234 جار خوێندراوەتەوە