منداڵێكی ئوسترالی لەكاتی گەشتكردنی لەگەڵ خانەوادەكەی بۆ بەریتانیا, بوكەڵەیەكی لەكۆشكی شاژن لێ بەجێدەمێنێت, بەڵام دواتر دەزانێت كە بوكەڵەكەی لێ بەجێماوە، هەر بۆیە داوا لەشاژن دەكات بۆی بگەڕێننەوە، ئەویش داواكەی بەدی دەهێنێت و لەگەڵ ناردنەوەی بوكەڵەكەی خۆی, بوكەڵەیەكیشی بە دیاری بۆ دەنێرن.
ساڤانا هارتی, منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵانەو منداڵێكی خۆش بەختە, چونكە هەموو ساڵێك بە گەشت و گەڕان لەگەڵ دایك و باوك و خانەوادەكەی دەچن بۆ گەشتكردن, هەر ساڵەو بۆ وڵاتێكی جیهان, بەڵام ئەمجارەیان لەگەشتەكەیدا بۆ ئەوروپا بەهۆی ونبونی بوكەڵەكەی لە بەریتانیا, خەم و بێ تاقەتیی دای دەگرێ و نیگەران دەبێت.
ساڤانا هارتی تەمەن پێنج ساڵان, دانیشتوی شاری ئەدیڵیدی ئوسترالیایە, ئەمجارە لەگەڵ باوك و دایكی بە گەشتێك دەچن بۆ ئەوروپاو كاتێك دەچنە بەریتانیا, سەردانی كۆشكی پەكینگهام دەكات كە كۆشكی پاشایەتیە.
ساڤانا لەو گەشتەیدا بوكەڵە مەیمونەكەشی لەگەڵ خۆی دەبات, بەڵام لەسەردانەكەیان بۆ كۆشكی پەكینگهام دەیەوێت چەند وێنەیەك لەگەڵ بوكەڵەكەیدا بگرێت, بەڵام لێی بەجێ دەمێنێت.
ساڤانا دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئوسترالیا پێی دەزانێت, بەو هۆیەوە زۆر نیگەران دەبێ و بێ تاقەتی بوكەڵەكەی دەبێت, هەر بۆیە لەگەڵ منداڵە هاوڕێكانی لەباخچەی ساوایان, بڕیار دەدەن نوسراوێك دەنوسن بۆ شاژن ئەلیزابێس, شاژنی بەریتانیا كە بوكەڵەكە بەجێماوەكەی بۆ بگەڕێننەوە.
كۆشكی پەكینگهام, كە كۆشكی پاشایەتیەو شاژن ئەلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا لێی دادەنیشێت, نامەكەی ساڤاناو هاوڕێیانی ساڤانایان لە باخچەی ساوایان بەدەست دەگات, هەر بۆیە كۆشكی پەكینگهام بڕیار دەدات بوكەڵە مەیمونەكەی ساڤانا كە لێی بەجێماوە, لەگەڵ بوكەڵەیەكی دیكەشی بەدیاری بۆ دەنێرن.
858 جار خوێندراوەتەوە