ئەو شەش خۆراکەی کە نابێت لە ژەمی بەیانیاندا بخورێن

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 17/09/2019
تەندروستی
+
-

نانی بەیانی یەکێکە لە ژەمە گرنگەکان و بە درێژای رۆژ وزەی پێویست بۆ جەستە دابیندەکات، هاوکات زانایان ئاماژە بەوەدەکەن خواردنی هەندێک خۆراک لە بری سود زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی هییە مەگەزین بڵاویکردووەتەوە، پێویستە ژەمی بەیانیان دەوڵەمەند بێت بە خۆراکی هەمەچەشن، وەکو سەوزەوات و کاربۆهیدرات و ڤیتامینەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک خۆراک هەیە لە بەیانیاندا بخورێن زیان بە تەندروستیی دەگەیەنن.

لیستی ئەو خۆراکانەی لە ژەمی بەیانیاندا بخورێن زیان بە تەندروستی دەگەیەنن:

 
١. خواردنی شەربەتی سروشتیی لە بەیانیاندا هەڵبژاردەیەکی دروست نییە، چونکە برێکی زۆر شەکر بۆ جەستە دابین دەکات، ئەو بڕەش لەسەرەتای ڕۆژدا زیانی هەیە.

٢.  ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر کالۆری و شەکریان تێدایە.

٣. خۆت لە خواردنی هەندێک میوە بەدوربگرە، وەکو ئەڤۆگادۆ بڕێکی زۆر چەوری تێر و ڕیشاڵی تێدایە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

٤. شۆفانی لە قتونراو، واتە ئەوانەی کە ئامادەکراون و ماددەی پارێزگارییان تێدایە، ئاستی شەکر تێیاندا بەرزە، باشترە شۆفانی ئامادەکراو نەکڕیت.

 

٥. لەفەی دەوڵەمەند بە کەرەی شل کە دەوڵەمەندە بە چەوری، یان ئەو جۆرە لەفانەی برێکی زۆر شوکولاتە و کەرەی تێدایە.

٦ ئیشە هەویرییەکان وەک کێک و کولیچە، ئەوانەی ئاردی سپی و شەکری بە ڕێژەی زۆر تێدایە، زیاتر ئەو جۆرانە بخورێت کە بە ئاردی گەنمەشامی و جۆ دروستکراون.

16129 جار خوێندراوەتەوە