لەبەرنامەیەکی راستەخۆی KNN دا، پشیلەیەک لەناکاو خۆی دەکات بەنێو بەرنامەکەدا و سەرنجی پێشکەشکاری بەرنامەی دیالۆگ ڕادەکێشێت.
لە بەرنامەکەدا کە لەلایەن چۆلی ئەسعەدەوە پێشکەش دەکرا لەسەر پرسی کۆچ لە هەرێمی کوردستان پشیلەیەک بە بەردەم میوانەکاندا تێدەپەڕێت.
بەرنامەی دیالۆگ هەفتانە، رۆژانی چوارشەممان لەلایەن ڕۆژنامەنووس چۆلی ئەسعەدەوە پێشکەشدەکرێت و تەوەری جیاجیا لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکات.
ئەمەش تەواوی بەرنامەکەیە...
13146 جار خوێندراوەتەوە