دوای چەندین ساڵ
لە پشکنین و لێکۆڵینەوە لە شارە مێژووییەکەی شارەزوور هەڵکەندنەکان چەند قۆناغێکی
بڕیووە.
ماوەی چەندسالێکە کنە و پشکنین بۆ شارێکی مێژووی لە ناوچەی
شارەزوور دەستیپێکردووە لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ژاپۆنیی لوبنانیی کوردستانی، لەلایەن
زانکۆی سکۆبای ژاپۆنی و لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانیدا کاری تێدا
دەکرێت.
شوێنەکە دەکەوێتە (یاسن تەپە)ی سەر بەگوندی بێستانسور لە
ناوچەی شارەزوور و تیمەکە چەند ساڵێکە پشکنین بۆ ناوچە مێژووییەکانی شارەزوور دەکەن.
ئەم شارە
مێژووییە تەمەنی دەگاتە سێ هەزار ساڵ و تا ئێستا چەندین بەڵگەی مێژووی تێدا
دۆزراوەتەوە.
وێنەکان زیاتر دەڵێن...
6179 جار خوێندراوەتەوە