وێنە... لە جیهان ڕێوڕەسمی یادی عاشوورا بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
05:28 - 10/09/2019
جیهان
+
-

ئەمڕۆ شیعە مەزهەبەكان لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامیدا، یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن دەكەنەوە، لەم رۆژەدا كە بە رۆژی عاشورا ناسراوە، شیعە مەزهەبەكان بە دەڕبرینی ماتەمینی، یادی ئەو رووداوە دەكەنەوە‌و شاری كەربەلاش دەبیتەشوێنی سەرەكیی پرسە گێڕانیان.
 
رۆژی 10 موحەڕەمی هەموو ساڵێك، شیعە مەزهەبەكان لەسەرتاسەری جیهاندا، ماتەم دەگێڕن و یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن كوڕی عەلی دەكەنەوە، كە لەو رۆژەدا و لەساڵی 61ی كۆچی شەهید كرا، بۆ زۆربەی شیعەكانی جیهانیش، شاری كەربەلا دەبێتە شوێنی ماتەم گێڕان.
 
خوێندنەوەی چیرۆكی چۆنیەتی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن كوڕی عەلی لەلایەن زانا ئاینیەكانەوە‌و لەخۆدان و گریانی موسوڵمانە شیعە مەزهبەكان و بەخشینەوەی خواردن لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان، دیارترین دیمەنەكانی رۆژی عاشوران و ئەم بۆنە ئاینیە لە بۆنەئاینیەكانی دیكە جیا دەكەنەوە.
 
هەرچەندە عێراق و بە دیاریكراویش شاری كەربەلا، دیارترین شوێنی بەڕێوەچوەچوونی رێوڕەسمی عاشورایە، بەڵام لەچەند وڵاتێكی دیكەی ناوچەكەش كە بەشێكی دانیشتوانەكەیان شیعە مەزهەبن، هەمان رێورەسم بەرێوەدەچێت، ئێران‌و لوبنان و بەحرەین و هیندستان و پاكستان نمونەی ئەو وڵاتانەن.

هەرچەندە رێوڕەسمی عاشورا لە عێراق لە رێوشوینیكی ئەمنیی توندا بەرێوەدەچێت، بەڵام لەدوای ساڵی 2003 ەوە چەند جارێك ماتەمگێڕانی ئەم بۆنەیە، كەوتونەتە بەرهێرشی گروپە تیرۆرستیەكان، دیارترینشیان هێرشەكەی ساڵی 2004 بوو كە بەهۆیەوە 170 كەس كوژران.

 

901 جار خوێندراوەتەوە