لهجیهاندا چهندین نهریتی نامۆ و سهرنجڕاكێش ههیه كه زۆرنهی مرۆڤهكان ئهو نهریتانه به ناپهسهند دهزانن، ههر بۆیه ئهم جۆره نهریتانه جێگای سهرنجی زانایانی بواری مرۆڤناسی و ئهنسرۆپۆلۆجیا-ن و چهندین لێكۆڵینهوهیان لهبارهیهوه ئهنجامدراوه.
ئهوهی لهم دیمهنانهدا دهبینرێن، ههندێكیان ناخههژێنن و ئهو خوێنهرانهی ههستیارن بهرامبهر بابهتی توندوتیژ تكایه با ههواڵهكه نهخوێننهوه.
یهكهم// بڕینی پەنجەکان
هۆزی دانی لە ناوچەی بابوا لە وڵاتی ئەندەنوسیا دەژین، ژمارەیان نزیکەی 250 هەزار کەس دەبێت، ژنانی ئەم هۆزە کاتێك کەسێک لە خێزانەکەیان دەمرێت بۆ دەربڕینی هەستی خەمناکی خۆیان یەکێک لە پەنجەکانیان دەبڕن. بەم پێیە چەند - زیاتر کەسی نزیکیان لێبمرێت ئەوەندە زیاتر پەنجەکانیان لێدەکەنەوە.

زۆرکات پێش ئەوەی پەنجەیان ببڕن بە پەتێک توند پەنجەکەیان دەبەستن تا هیچ خوێنی بۆ نەڕوات و دەماری ئەو پەنجەیەیان بوەستێت،تاکو دواتر بە ئاسانی لێببێتەوە.
هەرچەندە حوکمەتی ئەندەنوسیا هوڵی زۆری داوە بۆ ڕێگریکردن لەم کارە بەڵام کۆنترۆڵ ناکرێت و بەشێوەی نهێنی ئەنجام دەدرێت.
دووهم// خواردنی گۆشتی مرۆڤ دوای مردنیان
هۆزی یانۆمامی لە گوندێک دەژین لەناو دارستانەکانی ئەمازۆندا لە نزیک سنورەکانی ڤێنزوێللا و بەرازیل. ژمارەیان ٣٥ هەزار کەس دەبێت، ئەم هۆزە بە کولتورێکی سەیربەناوبانگن لە جیهاندابە ناوی (ئیندۆکانیبالیسم) واتە خواردنی گۆشتی کەسێکی مردووی نزیکیان، ئەمەش کاتێک کەسێکی نزیکی هۆزەکەیان دەمرێت، سەرەتا گۆشتەکەی دەخۆن و دوای ٣٠ بۆ ٤٥ ڕۆژ ئێسکەکەی دەهاڕن و وەکو خۆڵی لێدەکەن و تێکەڵی دەکەن لەگەڵ شۆربای مۆز تا ئامادەبێت بۆ خواردنەوەی لەلایەن هەموویانەوە. دوای ساڵێک ئەم تێکەڵەیە دەخۆنەوە ، ئەمەش لەبەرئەوەی دڵنیابنەوە ڕۆحی کەسە مردووەکەیان دەڕووات بۆ بەهەشت و تێکەڵی ڕۆحی ئەمان دەبێت.


سێیهم// ژیان لەگەڵ مردووەکانیان درێژە پێدەدەن
خەڵکی تۆراجا لە ئەندەنوسیا خاوەنی کولتوری سەیرن و ئەوان بەوە ناسروان. مردن بە کۆتایی دانانێن و بە گرتنەبەری ڕێگایەکی جیای ڕۆحی دادەنێن.
بۆیە هیچکاتێک باوەڕ بە مردنی کەسەکانیان ناکەن، ساڵانە مردووەکانیان لە گۆڕ دەردەهێنن و جلوبەرگی نوێ و بۆنی خۆشیان لێدەدەن و وێنەیان لەگەڵ دەگرن.

بۆ ئەم مەبەستەش ساڵانە مەراسیمی مردووەکانیان دەگێڕن، هەر خێزانێک هەوڵدەدات پارەیەکی باش کۆبکاتەوە بۆ بەڕێکردنی ئەم مەراسیمە بە شێوازێکی جوان. تاکو کەسە مردووەکانیان بە جوانی بهێڵنەوە.
هەرچەندە ئیندۆنیزیا وڵاتێکی موسوڵمانە. بەڵام خەڵکی ئەم هۆزە کریستیانین و تا ئێستایش بەردەوامن لەسەر ئەم کولتورە کۆنەیان و ڕازی نین دەستبەرداری ئەم خووەیان ببن.

چوارهم// ژنەکەو بکەرە کۆڵت و بە پێ خاوسی بەناو ئاگردا بڕۆ
وڵاتی چین خاوەنی چەندین کولتورن و لە سەیرترین کولتورەکانیان ئەوەیە کاتێک پیاوێکیان دەیەوێت بچێتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە لەگەڵ کچێکدا، زاوا پێش گواستنەوەی بوک و بردنە ماڵەوەو بوون بە ژن و مێردیان ، دەبێت بۆ سەلماندنی بەرپرسیاریەتی و خۆشەویستی خۆی بۆ بوکەکە و بنەماڵەکەی، بوکەکەبکاتەکۆڵی و بەسەر پشکۆی ئاگریندا بە پێ خاوسی بڕوات .
هەر بە گوێرەی ئەو کولتورە خەڵکانی ئەو ناوچەیە پێیان وایە ئەمە دەریدەخات کە بووکەکە ژیانێکی سادە و خۆش لەگەڵ پیاوەکەیدا دەباتە سەر و دەتوانێت متمانەی پێبکات .

پێنجهم// بەستنی قاچی کچە گەنجەکان تا ئێسکەکانیان دەشکێت
یەکێک لە بە ئازارترین و خراپترین کولتورەکانی جیهان بەستنی پێی ئافرەتەکانە بە توندی تا ئەو ڕادەیەی ئێسکەکانی پێی دەشکێت. ئەم کولتورە کچە گەنجە تەمەن مناڵەکان دەگرێتەوە و وەکو ڕەمزێکە بۆ جوانتر دەرکەوتنی ئافرەت. ئەم کولتورە تا ئێستاش لە وڵاتی چین کاریپێدەکرێت.

شهشهم// مستیلەی گەردن
تایلەند و ئەفریقا خاوەنی کولتورێکی سەیرن لە جیهاندا، بە کردنە مستیلەی گەردن بۆ ئافرەتەکانیان ، بە گوێرەی ئەم کولتورە مستیلە ئاڵاندن لە گەردنی ئافرەت ڕەمزێکی جوانی ئافرەتانە بۆ ئەوەی ملیان درێژ دەربکەوێت ، کردنە گەرنی مستیلە لە گەردنی ئافرەتەکاندا تا نزیکی دوو ساڵی تەمەن دەخایەنێت.
هەرچەندە زۆر کەس و خەڵکانیتر هەن لە جیهاندا ئەم کولتورە وەکو مۆدێل و فاشیۆن دەبینن .

حهوتهم// خەتەنەکردنی کچان بە شێوەیەکی نامۆ
شێواندن و بڕینی ئەندامی زاوزێی ئافرەت، یەکێکە لە هەرە بە ئازارترین نەریتە جیهانییەکان بەتایبەت لە ئەفریقا، بەتەواوی پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە.
ئەم نەریتە لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهاندا پەیڕەودەکرێت و هەریەکێکیان شوێنکەوتەی چەند تێگەیشنێکی نازانستی و ههڵهن.
ئەوان لەو باوەڕەدان ئەمە بەسودە بۆ ئافرەتان لەڕووی ئاكاریی و تەندروستییەوە، لە کاتێکدا زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە جەستەی ئافرەتەکە و کاردەکاتە سەر کەمکردنەوەی ئارەزووە سێکسیەکانی، جگە لەوەی لەڕووی دەرونییەوە هەمووکات بە کەمدەڕوانێتە خۆی لەچاو ئافرەتانی دیکەدا.

22769 جار خوێندراوەتەوە