منداڵێكی شەش ساڵ پێشتر لە گەورەترین زانكۆی جیهان وەرگیراوە و ئێستا كە تەمەنی 14 ساڵە هەوڵ دەدات ببێتە پزیشكی نەشتەرگەریی مێشك و دەمار.
جۆشوا بكفۆرد، خەڵكی نایجیریایە، لە تەمەنی 10 مانگی دەستی بە خوێندن كردوە و لە تەمەنی سێ ساڵیدا بە زمانی ژاپۆنی قسەی كردوە و لە شەش ساڵیدا لە زانكۆی ئۆكسفۆرد لە بەریتانیا وەرگیراوە و لە تەمەنی 14 ساڵیدا خوێندنی زانكۆی بە بەرزترین نمرە تەواو كردوە.
باوكی جۆشۆ رایگەیاندوە؛ پێشتر و لە كاتی منداڵیدا، كوڕەكەی تووشی نەخۆشی ئۆتیزم بوە، بەڵام تواناكانی دەركەوتوون و توانیویەتی ئەو نەخۆشییە تێپەڕێنێت و وەك زیرەكترین منداڵی زەوی لە لایەن زانكۆی ئۆكسفۆرد وەربگیرێت و بەشی مێژوو و فەلسەفە بە سەركەوتویی تەواو بكات.
بەپێی زانیارییەكان، جۆشۆ كە ئێستا تەمەنی 14 ساڵە لە زانست و بیركاری و مێژوو و زمان باشترین خوێندكارە و وتویەتی ئاواتی ئەوەیە ببێتە پزیشكی نەشتەرگەریی مێشك و دەمار.
ئەو منداڵە كە بە زیرەكترین مرۆڤی جیهان لە قەڵەم دراوە، هەژارانی لەبیر نەكردوە و بە كۆكردنەوەی بودجەی تایبەت بە دروستكردنی خوێندگە، هەوڵی بونیادنانی خوێندنگەیەك لە وڵاتی نایجیریا دەدات.
4331 جار خوێندراوەتەوە