دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان کە دەردەکەوێت کچێکی ١١ ساڵان لە پیاوێک مارە (سیغە) دەبڕێت
کاردانەوەی توندی ئێرانییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و وەک تاوانێک ناوزەندکراوە.
لەو گرتە ڤیدۆییەدا
کە لە شاری بەهمەنی سەر بە پارێزگای کەهگیلۆیە و بۆیرئەحمەدی ئێران تۆمار کراوە،
دەردەکەوێت کەسێک ئەو کچە منداڵە و پیاوەکە لەیەک مارەدەکات بە ئامادەبوونی
کەسوکاری هەردوولا.
یەکەمجار ئەم
ڤیدیۆیە لەلایەن جەواد حەدەریا، ڕۆژنامەنووسی ئێرانی بڵاوکراوەتەوە لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەر و ڕایگەیاندووە، دادگای ئەو شاری بەهمەن ئاگاداری ئەم ڕووداوە
نییە و لە دەرەوەی دادگا ئەو مارە بڕینە (سیغە) کراوە.
وتوشیەتی "دادگای
ئەو شارە ئەم ڕووداوەی بە تاوان ناوزەندکردووە و پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ
کراوەتەوە".
هاوسەرگیری کاتی
یان سیغە، جۆرێک هاوسەرگیرییە کە پەیوەستە بە کاتێکی کەمی دیاریکراوەوە بە بڕە
پارەیەک یان شتێکی بەبایەخ، لە دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە هاوسەرگیرییەکەش هەڵدەوەشێتەوە.
30530 جار خوێندراوەتەوە