دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا، كە تایبەت بوو بە دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، ژمارەیەكی كەم لە كۆمپانیای ناوخۆیی عێراق بەشدارییان تێدا كرد، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش دەڵێـت: ئامانج لە بەشداری پێكردنی ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیای بیانی لەو پێشانگایەدا، بەهێزكردنی كەرتی تەندروستیی گشتییە.
ئەمە دووەمین پێشانگای نێو دەوڵەتیی بەغدایە،كەتایبەتە بەدەرمان و پێداویستیی پزیشكی، تێیدا ٨٠ كۆمپانیا لەناوخۆ و ئاسیا و ئەوروپا بەشدارن.
ژمارەی ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی بەشدار بوون، بە پەنجەی دەست دەژمێررین، ئەوان گلەیی ئەوە دەكەن، وەكو پێویست هانی كۆمپانییا ناوخۆییەكان نادرێت، ڕێژەیەكی زۆر لە دەرمان هاوردە دەكرێت.
پێشانگاكە هەر سێ بواری دەرمان و ئامێر و پزیشكی و گشتیی پزیشكی لەخۆگرتووە، لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق فشارەكانیان چڕ تر دەكەنەوە بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگركردنی لە هاوردەكردنی دەرمان.
پلانی وەزارەتی تەندروستی بە جۆرێكی ترە، ئەوان دەیانەوێت زۆرترین كۆمپانیا بەشداری لە كەرتی گشتیی تەندروستی بكات و كەمترین گەشت بۆ دەرەوەی عێراق بەمەبەستی چارەسەر كردن ئەنجام بدرێت
لەگەڵ دەستپێكردنی قەیرانی دارایی، رێژەی دەرمانیش لە نەخۆشخانەكان كەمبۆوە، پێشبینی دەكرێت لە بودجەی ساڵی داهاتوو بڕی ٣ تریلیۆن تەرحان بكرێت بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە عێراق.
594 جار خوێندراوەتەوە