ئینتەرنێت فشاری خوێنی هەرزەكاران بەرزدەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 26/08/2019
تەندروستی
+
-

چەند زانایەك پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك ڕایدەگەیەنن كە زۆر بەكارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی فشاری خوێن لای هەرزەكاران و گەنجان، هەروەها بڕبڕەی پشتیشیان توشی چەند كێشەیەك دەكات.

توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی نەخۆشخانەی هێنری فۆردەوە ئەنجامدراوە كە دەكەوێتە ویلایەتی میشیگانی ئەمریكا و پسپۆڕەكان مەبەستیان بووە كاریگەرییەكانی تۆڕی ئینتەرنێت لەسەر فشاری خوێنی گەنجان و هەرزەكاران ئاشكرا بكەن.

توێژینەوەكە لەسەر 145 كەسی تەمەن هەرزەكار ئەنجامدراوە و دەركەوتووە كە زۆر بەكارهێنانی ئینتەرنێت بۆتە هۆی بەرزكردنەوەی فشاری زۆرێك لە بەشداربووانی توێژینەوەكە، بە تایبەت گەر هەفتانە زیاتر لە 14 كاتژمێر بەكاربهێنرێت.

پسپۆڕەكان ئامۆژگاری باوانی منداڵ و هەرزەكاران دەكەن كە ڕێگری بكەن لە زۆر بەكارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت لەلایەن منداڵەكانیان و نەهێڵێن ڕۆژانە لە دوو كاتژمێر زیاتر بەكاریبهێنن.

578 جار خوێندراوەتەوە