ڤیدیۆ...ژنێک لە پەخشی راستەوخۆدا فێڵی هاوسەرەکەی ئاشكرادەکات

KNN : Kurdish News Network
02:42 - 24/08/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە
+
-

پیاوێکی چینی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەیەوێت بە ناوی جادوگەرەوە، کارێک ئەنجامدات بەڵام لەلایەن هاوسەرەکەیەوە فێڵەکەی ئاشکرا دەبێت.

لەشاری ویفانگ لەناوچەی شاندونگی چین، پیاوێک بەناوی شیاوسین دەیویست لە پەخشی راستەوخۆدا، وا خۆی نیشانی خەڵکی بدات کە جادوگەرەو دەیەوێت کارێک بکات بە خەیار.

 

بەڵام لەناکاو هاوسەرەکەی دێت کارەکەی لێتێکدەدات و دەریدەخات کە شیاوسین جادوگەر نیە بەڵکو دەیەوێت فێڵ لە بینەرانی بکات، هاوکات بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە زۆرترین بینەری دەبێت.

 

26754 جار خوێندراوەتەوە