دهۆك؛ لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە دەست دەكرێت بە دابینكردن‌و نوێكردنەوەی خێوەتی ئاوارەكان

KNN : Kurdish News Network
01:28 - 24/08/2019
کوردستان
+
-

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بۆردی كاروباری مرۆیی لەپارێزگای دهۆك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە، دەست دەكەن بە دابینكردن و نوێكردنەوەی خێوەتی ئاوارەكان كە لە كەمپەكانی سنووری پارێزگای دهۆك نیشتەجێن. باسی لەوەش كرد، كەمپەكان لەلایەن حكومەتی عێراق و هەرێم و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە، سەرپەرشتی دەكرێن.

420 جار خوێندراوەتەوە