هەرێم؛ لە شەش مانگدا 47 ئافرەت دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتەوە سەر

KNN : Kurdish News Network
11:12 - 24/08/2019
کوردستان
+
-

هەرێم؛ لە شەش مانگدا 211 ئافرەت بە هۆكاری جیاواز  كوژراون و سووتاون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕایگەیاند: لە شەش مانگی ڕابردوودا، لە هەرێمی كوردستان، 211 ئافرەت، بە هۆكاری جیاواز  كوژراون یان سوتاون..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری شەش مانگی ڕابردووی خۆی بڵاو كردەوە، بە گوێرەی ئامارەكە، لەو ماوەیەدا 22 حاڵەتی كوشتن،  32 حاڵەتی خۆكوشتن، 99 حاڵەتی سووتان بە هۆكاری جیاواز، 58  حاڵەتی خۆسووتاندن و، 47 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی تۆمار كراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئاماژەی بەوەش كردوە: لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، چوار هەزار و 972 سكاڵا لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار كراوە...

1178 جار خوێندراوەتەوە