بەپێی ڕاپۆرتێكی بەدواداچونی KNN مەترسی گەورە لەسەر دۆخی ژینگەی سلێمانی هەیە بۆ دەیەكانی داهاتوو بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی كارگەو ناوچەی پیشەسازییەی لە نزیك شوێنەكانی نیشتەجێبوونەوە هەن.
بەپێی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی باخچەكان لەدودەیەی داهاتووی دۆخی ژینگەی سلێمانی كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی دانیشتوانەكەیو ریژەی مردنو نەخۆشیە كوشندەكان دەبێتە دووهێندە .
ماوەیەك بەر لەئێستا KNN لەڕێگەی چەند ڕاپۆرتێكی بەدواداچونی ڕۆژنامەوانیەوە ئاماروداتای نوێی لەبارەی ئەو نەخۆشیە كوشندانە بڵاوكردەوە كە بەچەند هۆكارێك ڕولەهەڵكشانن
بەڵام KNN ئەمجارە بەدواداچونی وردی لەبارەی پیسبونی ژینگەی سلێمانییەوە كردوە، لەو دەروازانەی شار كە لەگەڵ گەڕەكەكاندا خەریكە یەكدەگرنەوەو ناوچەی پیشەسازین و نزیكن لە شوێنی نیشتەجێبونی خەڵكەوە.
ئەگەر بەبەراورد بەرێژەی دانیشتوان و گەشەی ئەو چەند ساڵە بەراورد كارییەك بكرێت سلێمانی لەبری ئەوەی چارەسەری دۆخی ژنیگەی بۆبكرێت و سەوازای زیادبكرێت تەنها شتێك گەشەی كردبێت گەشەی كارگەو ناوچەی پیشەسازی بووە لە نیزك سەنتەری شارو شوێنو ناوچەی نیشتە جیبوو ئەمەش هۆكاری یەكەی بڵاوبونەوەی نەخۆشیە كوشندەكانە.
832 جار خوێندراوەتەوە