دیمەنی سەرۆكی پەرلەمانی نیوزلەندا كەلەپەرلمان شیر بە منداڵێكی ساوا دەدات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیووە.
ئەوەی بوە جێگای سەرنجی میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تەنها ئەوە نەبو كە تریفۆر لامارد، سەرۆكی پەرلەمانی نیوزلەندا شیر بە منداڵەكە دەدات، لەوەش سەرنج راكێشتر ئەوەبوو منداڵەكە هی سەرۆك نیە و منداڵی ئەندامێكی پارتی كرێكارانی ئەو وڵاتەیە.
دیمەنەكە ئەو كاتە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەژاند كە سەرۆكی پەرلەمان لەتویتێكدا وێنەی مناڵەكەی لەسەر كورسیەكەی خۆی داناوە و نوسیویەتی میوانێكی گرنگ بەشداری كۆبونەوەكەی كردین.
ئەمە یەكەمجار نییە كە سەرۆكی پەرلەمانی نیوزلەندا مناڵ بێنێتە هۆڵی كۆبونەوەكان و لەساڵی 2017 وە كە بوەتە سەرۆكی پەرلەمان ڕێگەی بەئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەكەیداوە مناڵەكانیان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان.
سەرۆكی پەرلەمانی نیوزلەندا خۆشەویستیەكی زۆری بۆ منداڵان هەیە و خۆشی خاوەنی شەش منداڵە.
1811 جار خوێندراوەتەوە