ئەرجەنتین: لە قۆناغی كۆتاییدا 20هاوسەر ڕكابەریی بەدەستهێنانی نازناوەكەیان دەكرد
لە كۆتایی پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی سەمای تانگۆ لە ئەرجەنتین, دوو هاوسەری خەڵكی ئەرجەنتین لەنێو 20 ڕكابەری پێشبڕكێكەدا, بوونە پاڵەوان و یەكەم.
فێرناندۆ ڕۆدرێگیز و ئیستیڤانیا گۆمێزی هاوسەری كە دوانەیەكی بەشداربووی پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی سەمای تانگۆ بوون, لەناو زیاتر لە 20 دوانەو هاوسەری بەشداربووی پێشبڕكێكەدا، پلەی یەكەمیان بەدەستهێناو بوونە پاڵەوان.
پێشبڕكێی نێودەڵەتیی سەمای تانگۆ لە ئەرجەنتین بۆ ماوەی 13 ڕۆژ بەردەوام بوو, بەشداربوان لە ئەرجەنتین و ئیتاڵیاو كۆڵۆمبیاو هۆڵەنداو ڕوسیا بەشدارییان كردبوو.
بە مەبەستی گەیشتن بە قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێكە لە شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین, پێشتر هەزارو 500 دوانە یان هاوسەر بە 27 قۆناغ ڕكابەرییان دەكرد.
659 جار خوێندراوەتەوە