وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە بەغداوە دێتە هەرێم

KNN : Kurdish News Network
04:30 - 20/08/2019
عێراق
+
-

پاش سەردانەكەی بۆ ئوردن، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە، بە بێ ئەوەی تا ئێستا هۆكاری سەردانەكەی و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دیار بێت.

 ئینگرێت کرامپ کارنپاوەر، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، داعش هێشتا مەترسییەکانی کۆتایی نەهاتووە و دەبێت تەرکیز لەسەر جوڵەکانی داعش بێت تا بەتەواوی لەناو دەچێت.


وا بڕیارە وەزیرە نوێیەکەی بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش بکات.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەووە: بەیانیی ئەمڕۆ ئەنگرێت كرامپ كارنپاور وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، گەیشتە بەغداد و لەگەل عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ بوەوە، بێ‌ ئەوەی هیچ زانیارییەك لە بارەی وردەكاریی كۆبوونەوەكە ئاشكرا بكات.

 

ئەوەش یەكەم سەردانی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیایە بۆ عێراق لە دوای دەستبەكاربوونی لەو پۆستەدا.

 

پێش سەردانەكەشی بۆ عێراق، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی ئوردنی كرد و لەگەڵ شا عەبدولای پادشای ئەو وڵاتە كۆبوەوە.

473 جار خوێندراوەتەوە