دەبەپە: ئەوەی ئەردۆغان كردی كودەتایەكی سپی بوو

KNN : Kurdish News Network
02:57 - 20/08/2019
کوردستان
+
-

پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان: هەرگیز ناتوانن ئیرادەی كورد لەناو ببەن
دەبەپە: لە ناو دەستگیركراواندا ئەندامانی ئێمەشی تێدا بوو


پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان, دەبەپە, ڕایدەگەیەنێت: لابردنی سەرۆك شارەوانییەكانی كورد لە وان و ماردین و ئامەد, شەڕێكی نوێیە لە دژی گەلی كورد.


لە بەیاننامەیەكدا, پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان, دەبەپە ڕایگەیاندوە: ئەوەی ئەردۆغان كردی بە لابردنی سەرۆك شارەوانییەكانی  وان و ماردین و ئامەد, كودەتایەكی سپی بوەو مەهەپەو ئاكەپە لە دژی گەلی كورد شەڕێكی نۆیان دەست پێ كردوەتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە: لابردنی سەرۆك شارەوانییەكانی كورد, كە بە دەنگی زۆرینەی خەڵك هاتوون, كودەتایەكی سپی بوە بەسەر دیموكراسی و دەبێت ئاكەپە ئەوە بزانێت كە هەرگیز ئیرادەی كورد ناوەستێنێت.

دەبەپە جەختیشی كردوەتەوە: ئەوەی ڕووی داوە, سیاسەتی ئاكەپەیە بۆ پاكتاوكردنی نەیارەكانی و وەك دەبەپەو سەرجەم هێزە دیموكراسییەكانیش, هەرگیز دان  بە حوكمی قەیومی خۆسەپێنەردا نانێن و ڕەتی دەكەنەوە.

523 جار خوێندراوەتەوە