ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە یادی رۆژی
جیهانی فۆتۆدا، پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆ پۆرترێت و مۆدێل له سه‌نته‌ری قه‌ڵای هه‌ولێر
به ئاماده‌بوونی كۆنسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و به به‌شداری
زیاتر له 40 فۆتۆگرافەر، کرایەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكخراوی كوردستان
فۆتۆ به دروشمی "خۆشه‌ویستیتان_ بۆ_ فۆتۆ_ بڵاوبكه‌نه‌وه" كه‌رنه‌ڤاڵی
كوردستان فۆتۆی ده‌ستپێكرد، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه سه‌ره‌تا له كاتژمێر 10:30ی به‌یانی
له هۆڵی رۆشنبیری قه‌ڵای هه‌ولێر له‌نێو قه‌ڵای شاره‌كه به كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌یه‌كی
فۆتۆیی ده‌ستیپێكرد.
له‌و پێشانگه‌یه‌دا كه رێكخراوه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای
بوژانه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یان برد و به سپونسه‌ری چه‌ند ده‌زگایه‌ك
تێیدا نمایشی كامێرای وێنه‌گرانی دێرینی كوردی تێدا به‌رز راگیرا، جگه له‌وه‌یش
پیشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی پۆرترێت و پیشانگه‌یه‌كی مۆدێلیش به‌ڕێوه‌چوون.
له‌وباره‌یه‌وه شێرزاد ره‌سوڵ، جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ، رایگه‌یاند،
ئه‌م پێشانگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی فۆتۆیه، تێیدا 65 فۆتۆ
نمایشكراون، 40 فۆتۆیان به‌رهه‌می 40 فۆتۆگرافه‌رن و وێنه‌ی پۆرترێتن، هه‌روه‌ها
25 فۆتۆی دیكه‌ش فۆتۆی مۆدێلن كه پێنج فۆتۆگرافه‌ر به‌شدارییان له‌وه‌یاندا
كردووه.
ئەو وتی، چه‌ند كامێرایه‌كی كامێرامانی دێرین نمایشكراون وه‌كو كامێرای گیو
موكریانی كه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی سییه‌كانه‌وه له رواندز و هه‌ولێر ده‌ستی به
فۆتۆگرتن كردووه، هه‌روه‌ها كامێرای مام پاشا كه له‌ساڵانی پێشتری كۆن چه‌ندین
وێنه‌ی گرتووه و یه‌كێكه له كامێرامانه دێرینه‌كانی هه‌ولێر و چه‌ندین وێنه‌ی
كۆنی سه‌ركرده‌كانی كوردی به كامێرای ئه‌و گیراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كۆمه‌ڵه‌كانی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی له ئه‌مریكا یه‌كه‌م
لایه‌ن بوون كه رۆژی 19ی ئابییان وه‌كو رۆژی جیهانی فۆتۆ له‌جیهاندا دیاریكرد و
ئه‌نجوومه‌نی وێنه‌گرانی فۆتۆگرافیی نێوده‌وڵه‌تیی هیندی له ساڵی 1991 وه‌كو یه‌كه‌م
ده‌زگا ئه‌م رۆژه‌ی به فه‌رمی وه‌كو رۆژی جیهانی فۆتۆ ناساند، دیاریكردنی 19ی
ئابیش وه‌كو رۆژی جیهانی فۆتۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له رۆژی 19ی ئابی
1839 بۆ یه‌كه‌م جار و له پاریس نمایشی فۆتۆ بۆ خه‌ڵك كرا و ورده‌كاریی كاری فۆتۆ
خرایه روو.
1008 جار خوێندراوەتەوە